دەقی پەیامی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەت بەو چەشنەیە:
بەنێوی خوای خاوەن سۆز و بەزەیی
حەوتەی پێوەندییە گشتییەکان، بیرخەرەوەی ڕۆڵی بێ‌وێنەی پێوەندییەکان لە بەرزبوونەوە و سەرکەوتنی ڕێکخراوەکان و خزمەتگوزاریی ڕاستگۆیانەیە بە کۆمەڵگا.
لە قوڵایی دڵەوە ئەو بۆنەیە بە تەواوی چالاکوانانی ئەو بوارە، بەتایبەت بنەماڵەی بەڕێز و گەورەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح پیرۆزبایی دەڵێین.
پێوەندییە گشتییەکان، پردی پێوەندیی نێوان ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگایە و بە متمانەسازی، ڕاستگۆیی و ڕوونبێژی، ڕۆڵێکی بێ‌وێنە لە بەرەوپێش‌بردنی ئامانج و جێبەجێکردنی ئەرکەکان لە ڕێکخراوەکاندا دەگێڕێت. ئەو پێگە هەستیارە، بەرپرسیارەتییەکی گرینگ لە وێناکردنی ڕاستەقینە، بەهێزکردنی وێژمانی دروست و هەڵسوکەوتی چێکەرانە لەگەڵ بیروڕای گشتیی لە ئەستۆیە.
هیوادارین بە هاوڕێیەتی بەڕێوبەرانی داهاتوونواڕ، داهێنەریی و پەیمانی پیشەیی، زیاتر لە ڕێی بەرزکردنەوەی پێوەندیی کاریگەر، خزمەت بە کۆمەڵگا و پەرەدان بە بەها مرۆییەکان هەنگاو بنێین. پێوەندییە گشتییەکانی سەرکەوتوو، نەک هەر ڕەنگدانەوەی کارکردی ڕێکخراوەیە، بەڵکوو پێوەرێکە بۆ متمانەی گشتیی و پێشکەوتنی کۆمەڵگا.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح 
۲۷ی گوڵانی ۱۴۰۴